ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار مەتیو میلێر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی خۆی له واشنگتۆندا ڕاگه‌یاند كه هێرشه‌كانی سپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر عێراق، سوورییه و پاكستان به بیانووی بهرەنگاربوونهوەی تێرۆریزم، پێشێلكاریی سه‌روه‌ریی ئه‌و سێ وڵاته‌یه و ئه‌و سه‌ره‌ڕۆییه‌ی ڕێژیمی ئێرانی مەحکووم كرد.
ناوبراو ڕایگه‌یاند كه ئێران خۆی دابینكه‌ری سه‌ره‌كیی دارایی بۆ تێرۆریزمه و بكه‌ری هه‌موو نائارامی و ئاڵۆزییه‌كانه له ناوچه‌دا، و له‌لایه‌كی دیکەوە ئیدعای ئەوە ده‌كات كه بۆ بهرەنگاربوونەوە له‌گه‌ڵ تێرۆریزم ئه‌و كارانه ده‌كات.
ڕێژیمی ئێران ئیدعای ئه‌وه ده‌كات كه هه‌بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی دیكه‌دا بووه‌ته هۆی ئاڵۆزبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، له‌حاڵێكدا كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی چالاكییه‌كانی ئێران و هێزه نیابه‌تییه‌كانی له ناوچه‌دا به هۆكاری سه‌رەكیی ئاڵۆزییه‌كان ده‌زانن.
میلێر له قسه‌كانیدا وتی كه ئێمه به ڕاشكاوانه په‌یامی خۆمان ئاراسته ده‌كه‌ین و نامانهه‌وێ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان زۆرتر بن، به‌ڵام ئه‌مریكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێزه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندییه نهتهوەییهكانی خۆی ده‌پارێزێ و ئه‌مه لای ئێمه شتێكی نه‌گۆڕه و زۆربوونی ئاڵۆزی و شه‌ڕ به دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئێران ته‌واو ده‌بێ.