کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارێکی دیکەی ڕێژیم لە زاهێدان کوژرا

20:57 - 28 بەفرانبار 2723

هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ بەفرانبار، هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی دیکەی سەر بەسپای پاسدارانیان لە ڕێگای خاش بۆ زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕاگەیاند.

شوناسی ئەو پاسدارەی ڕێژی، حوسێنعەلی جاودانفەر ڕاگەیەندراوە کە یەکێک لە ئەندامانی سپای سەلمانی سیستان و بەلووچستان بووە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان ئەم کەسە لە ڕێگای خاش بۆ زاهیدان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراوە و کوژراوە.

جەیشولعەدل دوای چەند کاتژمێر بەرپرسایەتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

لە ماوەی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە سیستان و بەلووچستان چەندین جار لەلایەن کەسانی چەکدارەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون.