کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووسیە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین بەردەوامە

12:37 - 12 بەفرانبار 2723

ڕۆژی دووشەممە ١١ بەفرانبار، ڕووسیە بە دڕۆن هێرشی کردە ئۆکراین و زانکۆ و مۆزەخانەیەکی کردە ئامانج کە لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە وەکوو بەشێک لە شوناسی نەتەوەیی ناویان لێ دەبردرێ.

دڕۆنەکانی ڕووسیە هێرشیان کردووەتە سەر زانکۆی نیشتمانیی کشتوکاڵی ''ڵڤیڤ'' لە ڕۆژاوای ئۆکراین کە ئەم زانکۆیە شوێنی خوێندنی یەکێک لە قارەمانە نەتەوەییەکانی ئۆکراین بووە.

هەر لەو ڕۆژەدا پەهبادەکانی ڕووسیە مۆزەخانەیەکیان کردووەتە ئامانج کە تایبەت بە ڕۆمن شوخویچ، یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی بەرخۆدانی ناسیۆنالیستی ئۆکراین لە دژی حکوومەتی سۆڤییەت بووە.

هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین لە سەرەتایی ساڵی نوێوە دەستی پێکردووەتەوە و لەو پێیوەندییەدا بەرپرسی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین خستنەخوارەوەی ١٠ پەهبادی شاهێد درووستکراوی ڕێژیمی ئێران لە هێرشەکانی سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراینی ڕاگەیاندووە.