کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر و خۆشناو لە سەردەشت

10:32 - 30 بەفرانبار 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، کاک ڕەحمان یووسفپوور خەڵکی گوندی مارەغان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ڕەحمان کارمەندی خانەنشینکراوی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسێتیی شاری سەردەشت بوو و بەهۆی کارەکەی خزمەتی زۆری بە خەڵکی ناوچەکانی سەردەشت و ڕەبەت کردووە و هەڵسوکەوت و ئەخلاقی بەرزی لەنێو خەڵکدا ناوبراوی لای خەڵک خۆشەویست کردبوو.

کاک ڕەحمان کەسێکی نیشتیمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و لەنێو خەڵک و خزمانیدا کەسایەتییەکی دیار و خۆشناو و خۆشەویستی هەبوو.

کاک ڕەحمان هەمیشە بە ئاواتی سەرکەوتنی حیزب و ڕزگاریی گەلەکەی بوو و هەتا کۆتایی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزب مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوباو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.