بەپێی ڕاپۆرتی تلویزیۆنی "ئەلعادیات"ی سەر بە عەرەبستان، تاران و دەمشق ڕێککەوتوون کە لەمەبەدوا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی دەمشق و حهلهبەوە چەک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه نیابه‌تییه‌كانی خۆی لە سووریه و لوبنان نه‌گوازێته‌وه.
ئه‌و سەرچاوەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئامانجی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه کۆتاییهێنان به هێرشه فڕۆكهییهکانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریه‌یه که له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌رده‌وام زیادی كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییەکان له ساڵی ٢٠٢٣دا ئیسرائیل لانیكه‌م ٤٠ جار خاكی سووریه‌ی بوردوومان كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢١ هێرشه‌كانی ئیسرائیل ٤٠ له‌سه‌د زیادی كردووه.
چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه نیشانده‌ری سووربوونی ئیسرائیل له‌سه‌ر به‌رەنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كار و چالاكییه‌كانی ڕێژیمی ئێران له سووریه‌یه. ئه‌رتەشی ئیسرائیل ١٢ جار فڕۆكه‌خانه‌ی دەمشق و حه‌له‌بی كردووه‌ته ئامانج، تاكوو پێش به پێوه‌ندیی لۆجیستیكیی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ هێزه نیابه‌تییه‌كانی بگرێ کە هه‌ر به هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه له ئێستادا فڕۆكه‌خانه‌ی دەمشق لەكار كه‌وتووه.
ئیسرائیل له‌و هێرشانه‌دا ٢٩٥ بنكه و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی له سووریه كردووه‌ته ئامانج كه ٩٥ له‌و بنكانه به گشتی له‌ناو چوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی فه‌رمیی هه‌واڵی ئیسرائیل، ڕێژیمی ئێران به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ساته هه‌ستیاره‌كان وه‌كوو بوومه‌له‌رزەی توركیه، و هێرشەکانی ٧ی ئۆکتۆبر، ڕێژه‌ی بنكه‌ی هێزه‌كانی خۆی له سووریه‌دا زیاد كردووه و له ئێستا دا ٥٧٠ بنكه و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له سووریه به‌تایبه‌ت له باشووری سووریه هه‌یه.