کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هولەند سەبارەت بە هێرشی ڕێژیم بۆ سەر هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی نیشان دا

12:02 - 30 بەفرانبار 2723

دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر کە کوژرانی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی و کچە ١١ مانگانەکەی ژینای بە دواوە بووە، وڵاتی هوله‌ند کاردانانەوەی نیشان دا و بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بەم کردەوە تێرۆریستییە، باڵیۆزی ڕێژیمی بانگ کرد.

هاوسەری پێشڕەو دزەیی کە لە بریندرابووانی ئەم هێرشيیە، لەگەڵ ژینای کچی خاوەنی ڕەگەزنامەی هولەندی بوون.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی هۆڵه‌ند له‌ ڕاگه‌یەنداروێكدا باسی له‌ كوژرانی ژینا دزه‌یی کرد و داوای له‌ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كرد كه‌ له‌باره‌ی ئه‌ر كرده‌وه‌یه‌ وڵامده‌ر بێ، هه‌روه‌ها داوای كرد كه‌ باڵیۆزی ڕێژیم له‌ ئامستردام بانگ بكه‌ن.

هێرشی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌وڵێر كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی لێكه‌وته‌وه‌ و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌ چڕی ئه‌و كرده‌وه‌ تێرۆریستییه‌ی ئێرانیان مه‌حكووم كرد.