کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرەسەندنی نیگەرانییەکانی ئاژانسی وزەی ناوکی سەبارە بە چالاکییەکانی ڕێژیم

17:37 - 30 بەفرانبار 2723

بەرپرسی ئاژانسی وزەی ناوکی سەبارەت بە چالاکییە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران نیگەرانیی دەربڕیوە و ڕایگەیاندوە کە بۆ پێشگرتن بەم چالاکییە، دانوستان و دیپلۆماسی پێویستە .

لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە، ئاژانسی وزەی ناوکی بۆ چاوەدێریکردن بەسەر بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێراندا تووشی کێشە بووە.

هەواڵدەریی ڕویتێرز، لە دێسامبری ٢٠٢٣دا ڕایگەیاند کە دەستی بە کورتکراوەیەک لە ڕاپۆرتی نهێنیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ڕاگەیشتووە کە نیشان دەدات، ئێران ڕێژەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی زۆرتر کردووەتەوە .

تاران چەندین جار دروستکردنی چەکی ناوکیی ڕەت کردووەتەوە بەڵام لە پەرەدان بە چالاکییە ناوکییەکانی خۆی بەردەوامە.

پێوەندییەکانی تاران و واشنگتۆن، دوابەدوای دەسپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لاوازتر بووەتەوە و ئەمەش وای کردووە کە چاوەدێری بەسەر بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێراندا، کەمتر ببێتەوە.