کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی دیار و خۆشناوی کۆتۆل

17:59 - 30 بەفرانبار 2723

 لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کاک عەلی حەسەنلوو، ناسراو بە عەلی حاجی سوڵتان، شاعێر و کەسایەتیی دیاری شاری کۆتۆل ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەلی لە ڕێگەی شێعر وهەڵبەستەکانییەوە بە بەردەوامی پشتیوانیی لە دۆزی ڕەوای گەلەکەی کردووە.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ئەو ناوچەیە بوو کە بەردەوام خەڵکی بۆ پارێزگاریکردن لە زمان و کەلتووری کوردەواری هان دەدا، هەر بۆیەش لەنێو خەڵکدا کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێی باوەڕی هەبوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.