کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب

18:08 - 30 بەفرانبار 2723

شەوی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، فەقێ کەریم مەحموودی خەڵکی گەنمان سەر بە ناوچەی مەیدانچۆغەی ڕەبەت، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

فەقێ کەریم لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا بۆ ماوەی ٥ ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دواتر لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆی کوردستان و لە بۆکان نیشتەجێ بووە.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەکە بوو و بنەماڵەکەشی بە هۆی نیشتمانپەروەربوونیانەوە لەلایەن خەڵکەوە ڕێزێکی تایبەتیان هەبوو.

فەقێ کەریم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.