کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنج ئەندامی سپای پاسداران لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریە کوژران

10:36 - 1 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٣٠ی بەفرانبار، لە ئاکامی هێرشی ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر بینایەکی چوار نهۆمی لە دەمشق, ٥ کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیم کوژران.

بەپێێ زانیارییەکان ئەم بینایە کە بە دەست سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە بووە بە تەواوەتی خاپوور کراوە.

هەواڵدەری ئاسۆشەیتێدپرێس، لە زاری چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریەوە باسی لەوە کرد کە لانیکەم ٦ کەس لەم ‌هێرشەدا کوژراون کە پێنج کەسیان ئێرانین و یەک کەسیشیان خەڵکی سووریەیە. بەپێی زانیارییەکانیش سێ کەس لە کوژراوەکانی سپای پاسداران، وەکوو فەرماندە بەرپرسایەتییان لە ئەستۆ بووە.

سپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کوژرانی ئەم پێنج کەسەی پشتڕاست کردەوە.

هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمیش باسیان لەوە کرد کە ئەم کەسانە بەرپرسی ئیتلاعاتی سپا لە سووریە بوون.

پێشتر و لە ١٨ی بەفرانباردا، شەش سەرچاوەی ئاگادار بە هەواڵدەریی ڕویتێرزیان ڕاگەیاندبوو کە ئیسرائیل شەپۆلێکی بێوێنە لە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر سووریەی دەست پێ کردووە کە لەم هێرشانەدا، ماشینە بارهەڵگرەکان، ژێرخانەکان و کەسانی پێوەندیدار بە گواستنەوەی چەکوچۆڵی کۆماری ئیسلامی بۆ هێزە نیابەتییەکانی لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج.