کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خانەنشینکراوانی سنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد

12:00 - 2 رێبەندان 2723

لە درێژەی ناڕيزایەتییەکانی چین و توێژەکانی کوردستان و ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە خانەنشینکراوانی شاری سنە، لە بەردەم ئیدارەی موخابراتی ئەم شارە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەم ناڕازییانە بە بەدەستەوەگرتنی دروشم و کۆبوونەوە لە بەردەم موخابراتی سنە، داوای مافەکانی خۆیان کرد.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، یەکی ڕێبەندانیش، لە شارەکانی وەک کرماشان، تاران، ئێسفەهان، دامغان، قائێم شار، ئەهواز و شووش، لانیکەم ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو.

چین و توێژەکانی کوردستان و ئێران، لە دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بە موچە و باقی مافەکانی خۆیان بەردەوامن و بەرپرسانی ڕێژیمیش سەرەڕای بەردەوامبوونی ئەم ناڕەزایەتییانە، گرینگی بە دۆخەکە نادەن و هیچ ڕێگایەک بۆ چارەسەکردنی کێشەکان نادۆزنەوە.