ڕۆژی شەممە، ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانویەی ٢٠٢٣)، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٧٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، ڕێوڕەسمێک لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە چوو.
مەراسمەکە بە بەشداریی کوردستانییانی دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کانادا و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بەڕێوە چوو.
پەیامی کۆمیتەی حیزب لەلایەن بەڕێز سەعید گوڵشەن، ببەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
نوێنەرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، ماڵی کورد لە تۆرێنتۆ، حیزب چەپی ئێران، ڕەوەندی کوردی و پارتی دێموکراتی کوردستان بە ناردنی پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی، ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاندەوە.