کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندان دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بریتانیا

19:26 - 2 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە  ٣٠ی بەفرانبار(٢٠ی ژانویەی ٢٠٢٤) بە مەبەستی مەحکوومکردنی مووشەکبارانی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامییەوە کە گیانلەدەستدانی چەندین کەسی مەدەنیی لێ کەوتەوە، کۆنفێدراسێۆنی ڕەوەندی کورد لە بریتانیا خۆپیشاندانیکی لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران ڕێک خست.

هەیئەتێکی كۆمیتەی حیزبی دێموكرات بە سەرپەرستیی كاک فەرید دەیهیم، بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بوو.

 خۆپیشاندانەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.

 پاشان پەیامی کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی كورد لەلایەن فەرید دەیهیم بەرپرسی پێوەندییە کوردستانی و ئیرانییەکانی کومیتەی بریتانیاوە بە زمانی فارسی خوێندرایەوە.

پەیامی کوردیی کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی كوردیش لەلایەن بەختیار یاروەیسەوە پێشکەش کرا.

خۆپیشاندەران بە زمانەکانی کوردی و فارسی و ئینگلیسی دژی ڕێژیمی ئاخوندی دروشمیان دا.