ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئیسرائیلی به‌وە تاوانبار كرد كه دەیهه‌وێ نائه‌منی و ئاڵۆزی له ناوچه‌دا پەرە پێ بدات و لایه‌نه‌كانی دیكه وه‌كوو ئه‌مریكا بكێشێته نێو شه‌ڕێكی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران.
ناوبراو له قسه‌كانیدا جارێكی دیكه پشتیوانیی له هێرشی مووشه‌كیی ڕێژیم بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پاكستان كرد، و ئه‌و هێرشانه‌ی وه‌كوو وڵامی چالاكییەکانی ئیسرائیل دژی ئێران بۆ نائەمنکردنی ناوچه‌کە ناو برد و وتی كه ئه‌وه‌ی وا پێویست بوو په‌یامه‌كه‌ی وه‌ربگرێ، وه‌ریگرت.
بێنیامین نێتانیاهوو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌م ماوه‌یه‌دا ڕاگه‌یاند كه ڕێژیمی ئێران سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌کەیە و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران.
كه‌نعانی قسه‌كانی نێتانیاهووی وه‌كوو قسهگهڵێكی پووچ ناوبرد و وتی كه ئێران ئه‌و هێرشانه بێ‌وڵام ناهێڵێته‌وه.