کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئه‌مریكا، بریتانیا و ئوسترالیا سزای نوێیان بەسه‌ر حه‌ماسدا سەپاند

15:51 - 3 رێبەندان 2723

ئەمریکا، بەریتانیا و ئوسترالیا ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی تۆڕی دارایی بەستراو بە حەماسیان سزا دا .

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبه‌ندان ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ گه‌مارۆ و سزای نوێی خستووه‌ته‌ سه‌ر تۆڕێکی دارایی سەر بە گرووپی حەماس کە بە شێوەی جۆراوجۆر پاره‌ و دراوی دیجیتاڵی ئەو گرووپه‌ له‌ ڕێگه‌ی سه‌ڕافییه‌كانی غه‌زه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕاگه‌یەندراوه‌ كه‌ ئەم سزایانە بە هەواهەنگی لەگەڵ ئوسترالیا و به‌ریتانیا کە دوو هاوپەیمانی ئەمریکان، جێبه‌جێ كراوان و ڕاگەیەندراون.

برایان نێڵسن جێگری كاروباری تێرۆریزم و ئیتلاعاتی دارایی وه‌زاره‌تی خه‌زێنەداریی ئه‌مریكا جەختی لە هاواهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی پارە بۆ ئەم گرووپە کرد، و ئاماژەی بەوەش کرد کە حەماس هەوڵ دەدات له شێوازی جۆراوجۆری گواستنەوەی پاره‌ كه‌ڵک وه‌ربگرێ.

 هەروەها مەتیۆ میلێر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگه‌یەندراوێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجەمین خولی سزاکانی دژی حەماسدا جێبه‌جێ ده‌كات.

ناوبراو وتی كه‌ ئێمە لە بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانمان بۆ بە ئامانجگرتنی حەماس و داراییەکانی و مێکانیزمەکانی گواستنەوەی دارای كه‌ پاره‌ بۆ چالاكی تێرۆریستی ده‌گوازێته‌وه‌ بەردەوام دەبین.