![](/content/upload/1/root/69994.jpg)
جان كێربی ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتێژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ده‌وڵه‌تی جۆ بایدن له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كۆشكی سپی‌دا ڕایگه‌یاند بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێوه‌ندییه‌ی كه چین له‌گه‌ڵ دەسەڵاتدارانی تاران هەیه‌تی، ده‌توانێ قەناعەت بە ڕێژیمی ئێران بێنێ کە چەک و ته‌قه‌مه‌نیی حوسییەکانی یەمەن دابین نه‌كات.
ناوبراو وتی، ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی كه چین له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تی ئێمه نیمانه و چه‌ندین جار داوامان له پێكەن كردووه كه كه‌ڵک له‌و پێوه‌ندییه وه‌ربگرێ و داوا له ئێران بكات ده‌ست له ناردن و دابینكردنی چه‌ک و تەقەمەنی بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هه‌ڵبگرێ .
ئه‌م هەڵوێسته‌ی کۆشکی سپی ڕۆژێک دوای دوایین هێرشی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و بریتانیا بە پاڵپشتی لۆجستیكی کانادا، ئوسترالیا، هولەند و بەحرەین، لە دژی حوسییەکانی یەمەن لەم مانگەدا بوو.
لەم هێرشەدا کۆگای مووشەکی و چەکوچۆڵی حوسییەکان وێران کران. هه‌روه‌ها لە هێرشە هاوبەشەکەی دوو حەفتە پیشی بریتانیا و ئه‌مریكادا، ناوەندەکانی كۆكردنه‌وه‌ی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و ڕێڕەوی فڕینیان لەنێو چوون.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكا و بریتانیا له‌م هێرشانه كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای حوسییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له دژی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سووردایه.
ئەم داواکارییەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە رێژیمی ئێران سەرەکیترین پاڵپشتی حوسییەکانی یەمەنە و بە بەردەوامی لە بواری نیزامییەوە پێویستییەکانی ئەم گرووپە دابین دەکات.