کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەستێوەردان لە شەڕی سوودان دەکات

10:14 - 5 رێبەندان 2723

هەواڵدەری بلۆمبێرگ، لە زاری بەرپرسانی باڵای ڕۆژاواییەوە ڕایگەیاندووە کە ئێران پەهبادی شەڕکری موهاجر_٦ ی ڕادەستی ئەرتەشی سوودان کردووە و شەڕی نێوخۆیی لەم وڵاتەی پەرە پێ داوە.

شەڕی سوودان، لە نێوان هێزە نیابەتییە جیاوازەکان و بە مەبەستی دەسپێڕاگەیشتن بە دەریای سوور ڕووی داوە و میلیۆنان کەسی ئاوارە کردووە و ناسەقامگیری لە ناوچەکەی زیاتر پەرە پێ داوە.

دەستیووەردانی ئێران نیشانەی گرینگیی هێڵی کەناراوەکانی سوودان بە درێژایی ٤٠٠ مایل لە دەریای سوور نیشان دەدات کە هاوکات وڵاتگەلێکی وەک چین، ڕووسیە و تورکیەش هەوڵی دەسپێڕاگەیشتن بەم شوێنە دەدەن.

بلۆمبێرگ ئەم کارەی ڕێژیمی بە نوێترین دەستێوەردانی دەرەکی لە وڵاتی ئەفریقادا ناو بردووە و نووسیویەتی: دەستێوەردانی ئێران مەترسیی جیددی خستووتە سەر سوودان و ئەگەری پەرەسەندی قاتوقڕی لەم وڵاتەی زۆرتر کردووەتەوە.

ئالێن باسوول، بەرپرسی پرۆژەی شاخی ئافریقا بە بلۆمبێرگی وتووە کە پشتیوانیی مادیی ئێران لە ئەرتەشی سوودان و ڕادەستکردنی پەهباد لە کۆمەڵگەی دێموکراتیکدا قەبووڵکراوە و دۆزینەوەی هاوپەیمان بۆ سوودان لە درێژایی دەریای سووردا، سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئێرانە و هاوکات هێزە ناوچەیی و ڕۆژاواییەکان تووشی دڵەڕاوکێ دەکات.