بڕیار وایه كه ڕێژیمی ئێران له ساڵی داهاتوودا بە ڕێژی ٢٠ له‌سه‌دی مووچه‌ی ساڵانه زیاد بكات؛ ئه‌و زیادكردنه به به‌راورد له‌گه‌ڵ نرخی هه‌ڵاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی نرخی هه‌موو جۆره كهلوپهلێک له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا ناتوانێ بڕیارێكی چارهسهكهر بێ تا جێگایەک کە كاردانه‌وه‌ی خودی به‌رپرسانی ڕێژیمیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
جه‌عفه‌ر قادری ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی به‌رنامه و بوودجه‌ی مه‌جلیسی ڕێژیمی ئێران له‌باره‌ی زیادکردنی مووچەی ٢٠ له‌سه‌دی لە ساڵی داهاتوودا هۆشداریی داوە و ڕایگه‌یاندووه كه زیادکردنی مووچە ل کاتێکدایە کە هەڵاوسانی ساڵانە لە سەرووی ٤٥٪ ـە و هیچ ئاسۆیەک بۆ کەمکردنەوەی نییە و ناتوانێ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باشتركردنی بژێوی ژیان خه‌ڵک هەبێ.
هەواڵدەریی تەسنیم، سه‌ر به ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکی ڕەخنەگرانەدا سەبارەت بە گرینگینەدانی دەسەڵات بە قەیرانی بژێوی ژیانی خەڵک نووسیویەتی: کرێکاران لە دۆخێکدان کە لە ڕووی بژێوی ژیانەوە کێشەی زۆریان هەیە، و له ئێستادا داواکاریی سەرەکیی کرێکاران یەکسانکردنی مووچە لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسانه تاکوو بەشێک لەو بۆشاییەی کە لە داهات و خەرجییەکان دروست بووە. بە مەبەستی قەرەبوو بکرێتەوە.
نه‌بوونی به‌رنامه و پلانێكی ڕوون بۆ ژیان و داهاتی خه‌ڵک له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره و ڕۆژانه له سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بەهۆی خراپبوونی دۆخی ژیان لەلایەن چینه جۆراوجۆرەکانی كۆمه‌ڵگەوە كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بەڕێوە دەچێ.