کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەک ئەمیر، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەبڕین بە لەسێدارەدانی هاووڵاتییان مانی لە خواردن گرت

10:48 - 7 رێبەندان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان، لەک ئەمیر، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەبڕین بە لەسێدارەدرانی هاوڵاتییان، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، مانی لە خواردن گرت.

ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامەکەی خۆی، بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەبڕین بەم سزایە، مان لە خواردن دەگرێت.

ناوبراو لەم پۆستەدا نووسیویەتی: من، کەیۆمەرس ئەمیری لەک ئەمیر، هاوڕێ و هاوهەنگاو لەگەڵ مانگرتنی چالاکی مافی مرۆڤ و نەتەوەیی نیشتمانەکەم، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە لەسێدارەدان و کوشتنی لاوانی نیشتمانە ستەملێکراوەکەم و ستەمێک کە لەسەر خاکەکەم دەکرێت، لە ئەمشەو پێنجشەممە، ٥ی ڕێبەندانەوە، مان لە خواردن دەگرم. ئەی ئاسمان تۆ شاهیدی هەموو ئەو شتانە بە کە بەسەر ئێمەدا دێت.

کەیۆمەرس ئەمیری، ناسراو بە لەک ئەمیر، شاعیر و نووسەری خەڵکی کرماشانە کە لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و پاش پشکنینی ماڵەکەی، هەندی کولوپەلی تاکەکەسیی ناوبراویشیان لەگەڵ خۆیان برد.