کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوودجەی دەنگوڕەنگی ڕێژیم سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو بەرز دەکرێتەوە

12:03 - 8 رێبەندان 2723

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی ڕێبه‌ندان، نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیم لە کاتی پێداچوونەوە بە گەڵاڵەی بوودجەی ساڵی ١٤٠٣، بوودجەی دەنگوڕەنگی ڕێژیمیان بە ڕیژەی ٢٤ هەزار میلیارد پەسەند کرد کە ئەمە سێ هێندەی بوودجەی ئەم ناوەندە لەم ساڵدایە.

پەسەندکردنی ئەم بوودجەیە لەکاتێکدایە بۆ ساڵی داهاتوو، مووچەی کارمەندەکانی ئەم ناوەندە تەنیا ١٨ لەسەد زیاتر دەکرێت و دەوڵەت تەنانەت ئامادە نییە، ئەم مووچەیە بە ڕێژەی ٢٠ لەسەد زیاد بکات.

بوودجەی دەنگوڕەنگی ڕێژیم کە سەرپەرستی بەشی ڕادیۆ و تلویزیۆنی ئێرانە، ئەمساڵ بە ڕێژەی ٤٢٪ لە چاو ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی گەشەی کردووە .

له‌و پێوه‌ندییه‌دا جەبار کووچه‌كی نژاد، ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکخستنی گەڵاڵەی بوودجه‌، پشتگیریی لە بەرزکردنەوەی بوودجەی دەنگوڕەنگی ڕێژیم کردووەو  وتوویەتی: ئێمە لە شەڕی میدیاییداین و دەبێت ده‌نگوڕه‌نگی خۆمان بەهێز بکەین.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە ئێستا دەنگوڕەنگی ڕێژیم کار بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات.

هەر لەم پێوەندییەدا، جلوبەرگی ژنانی پیشکەشکار لە تلویزیۆنی ڕێژم، لەم ڕۆژانەدا  ولە بەرەبەری خولی نوێی هەڵبژاردن، کاردانەوەی خەڵکانی ئێرانی بە دواوە بوو.

لێدوانەکانی ناوبراو لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامی دانیان بە دابەزینی بەرچاوی بینەرانی ڕادیۆ و ده‌نگوڕه‌نگی ڕێژیم لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا داناوه‌.