کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناودێرکردنی گۆڕەپانێکی هانۆفێری ئاڵمان بە ناوی ژینا ئەمینی

17:26 - 8 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندان، ڕێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی ژینا ئەمینی لە شاری هانۆفری وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو و تێێدا بە فەرمی گۆڕەپانێکی ئەم شارە بە ناوی ژینا ئەمنینییەوە ناودێر کرا.

لەم ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداریی خەڵکی هانۆفێر و هاووڵاتییانی کورد و ئێرانی بەڕێوە چوو، یادی ژینا ئەمینی وەک سەمبولی شۆڕشی نوێی خەڵکانی ئێران دژی دیکتاتۆریی ڕێژیمی ئێران کرایەوە.

ئاڵمان یەکەم وڵاتی ئوروپاییە کە تێێدا، دامەدەزگای حکوومەتی چالاکی لەم جۆرە دەکات.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، بە هاوکاریی حکوومە تی ئاڵمان و بە تایبە ت شۆرای شاری هانۆفەر لە بەئەنجامگەیاندنی ئەم هەوڵەدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە.