کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار

17:31 - 8 رێبەندان 2723

ڕۆژی هەینی، ٦ی ڕێبەندان، کاک هەمزە ڕەسووڵپوور، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

کاک هەمزە ڕەسووڵپوور ساڵی  ١٣٣٣ی هەتاوی لە گوندی قەڵاتیان لەدایک بووە.

ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لەبەر کردووە و تا ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە لکی ١ی هێزی ئاوارە لە دەستەی شەهید مارف خاڵە بە فەرماندەیی شەهید عەوڵا سوور ئەرکی پێشمەرگایەتیی بەجێ گەیاندووە.

کاک هەمزە هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمین دەزانێت.