کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە ورمێ

10:22 - 17 بەفرانبار 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دایە بەسێ پایخانی، خەڵکی گوندی خۆشەکۆی تەرگەوەڕی ورمێ، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کوڕێکی دایە بەسێ بە ناوی خالید پیرویی، لە هێزی شەهید نحۆ، لە هێرشی دوژمن بۆ سەر گەلی بەردەرەشی ورمێ لە چیای خیزەنی کەلانکانی لەگەڵ چەند هاوڕێی دیکەی گیانیان فیدای خاک و ڕزگاریی کوردستان کرد و چوونە ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەوە.

دایە بەسێ هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی، وەفادار بە خوێنی شەهیدان و ڕێگا و ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

ئاواتی گەورەی دایە بەسێ، بەدیهاتنی ئاواتی شەهیدان واتە ڕزگاریی کوردستان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.