کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە مەهاباد

10:30 - 17 بەفرانبار 2723

ڕۆژی شەممە، ١٦ی بەفرانبار، کاک ئیبراهیم ڕەشادەت، باوکی شەهید حەسەن ڕەشادەت کۆچی دوایی کرد.

شەهید حەسەن ڕەشادەت ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە مەهاباد لەدایک بووە. ناوبراو لە ڕۆژی ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٧٤ی هەتاویدا، لە سەردەشت چووەتە ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەوە.

کاک ئیبراهیم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.