لە درێژەی هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، ڕۆژی شەممە ١٦ بەفرانبار، ڕووسیە هێرشی مووشەکی کردە سەر شاری پۆکروفسک لە پارێزگای دۆنتسکی نیوەداگیرکراوی ئۆکراین و لە ئەنجامدا ١١ کەس کوژران و ٥ منداڵ و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ژێرخانی هاووڵاتییانی مەدەنی زیادی کردووە.
وادیم فیلاشکێن، سەرۆکی شارەوانیی پۆکروفسک ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیە بە مووشەکی«ئێس-۳۰۰» شارەکەیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە ١١ کەس کوژراون و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
پێشتر ڕووسیە بەشێکی پارێزگای دۆنێسکی داگیر کردبوو و لەو پێیوەندییەدا، فیلاشکێن دەڵێت هێرشەکانی دۆینێ دەریدەخەن کە ڕووسەکان هەوڵی پێشڕەویی زیاتر بۆ ناو خاکی ئۆکراین دەدەن.
هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر هاوڵاتیاینی مەدەنی لە دۆنێسک دوای ڕاگەیاندنی وێرانکردنی بارەگایەکی فەرماندەیی هێزەکانی ڕووسییە لە ناوچەی داگیرکراوی کەریمە لە هێرشەکانی ڕابردووی نیوەشەوی سوپای ئۆکراین ئەنجام درا.