کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەریوان

17:22 - 11 بەفرانبار 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار، کاک تەحسین موستەفەوی کوڕی مستەفا، لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک تەحسین لە بنەماڵەیەکی خۆشناوی نۆدشە لەدایک بوو و دانیشتووی شاری مەریوان بوو.

کاک تەحسین کەسێکی نیشتمانپەروەر و دۆستێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

ناوبراو بە درێژایی دوو دەیەی ڕابردوو و بەتایبەت لە کاتی شۆڕشی ژینادا، هاندەری لاوان بۆ خۆڕاگری و بەربەرەکانێ دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.