کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە ئاوایی جڵدیان

17:26 - 11 بەفرانبار 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی بەفرانبار، حاجی حەسەن لەعلی دەربەندی، ناسراو بە حەسەن عەوڵا سنجان، بە هۆی پیری و بەساڵاچوویەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی حەسەن وێڕای هاوسەری کۆچکردووی دایە فاتمە شێخ دەربەندی، تەمەنی خۆیان تەرخانی خزمەت بە گەل و نیشتمان کردبوو.

حاجی حەسەن لە ماوەی تەمەنی خۆیدا، یارمەتیدەرێکی باشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و بە دابینکردنی خۆراک و پێداویستییەکانی دیکە بۆ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شەڕەکانی دەوروبەری جڵدیان، ئەرکی نیشتمانیی خۆی بەڕێوە بردووە.

حاجی حەسەن هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا و لە گۆڕستانی ئاوایی جڵدیان بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.