کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە سۆران

10:33 - 18 بەفرانبار 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات بە ناوی

مەلا سمایل دۆستکی، کوڕی جبرەئیل و خەڵکی گێسیانی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بەهوی نەخوشییەوە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کوچی دوایی کرد.

مەلا سمایل لە سەرەتای شۆڕشی کوردستانەوە پێوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە دەگرێت و دەبێتە پێشمەرگە.

ناوبراو لە بواری شێعر وهونەر و هۆنراوەدا لێهاتوویی بەرچاوی هەبووە و هەر بەو هۆیەوە لە بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی شارستانی ورمێدا کاری پێ ئەسپێردراوە.

مەلا سمایل دوایی پلەی کادری بەدەست دێنێ و هەتا ساڵی ١٣٦٤ درێژە بە خەباتی خۆی وەکوو پێشمەرگە دەدا بەڵام بە هۆی ئەوەی کە چاوەکانی کێشەی بینینیان هەبووە لەسەر ئیزنی حیزب دەگەڕێتەوە بو زێدی خوی و لەگەڵ حیزب هەر لە پێوەندیدا دەبێ.

لەم ساڵانەی دواییشدا بە هۆی زۆربوونەوەی گوشارەکانی ڕێژیم، پەڕیوەی باشووری کوردستان بووە و لە شاری سۆران نیشتەجێ بووە.

مەلا سمایل هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.