کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە سەقز

12:09 - 18 بەفرانبار 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار کاک محەممەدساڵەح سۆرانی سەقزی، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە شاری سەقز، کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەدساڵەح گەورەی بنەماڵەی سۆرانی سەقزی بووە کە دوو کوڕی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خزمەت بە نیشتمان دەکەن.

 کاک عەلی سۆرانی، کادری تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدایە و ئەرکی نیشتمانیی خۆی بەڕێوە دەبات.

کوڕێکی دیکەی کاک محەممەدساڵەح بە ناوی ڕەزا سۆرانی وەکوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات، درێژە بە تێکۆشانی نیشتمانیی خۆی دەدات.

کاک محەممەدساڵەح کەسایەتییەکی دڵسۆز و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی شانازیی بەو ڕێبازەوە دەکرد کە کوڕەکانی لەپێناویدا خزمەت دەکەن.

تەرمی ناوبراو ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز و لەنێو ئاپۆرای خزم و کەس و دۆستانی ناوبراودا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.