کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران و ڕووسیە بانگهیشتی کۆنفرانسی موونیخ نەکراون

16:45 - 19 رێبەندان 2723

ڕۆژی سێشەممە ١٧ ڕێبەندان، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی موونیخ ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و ڕووسیە بانگهێشتی ئەم کۆنفرانسە نەکراون چونکە پێدەچیت، گوتارێکی ماناداریان پێ نەبێت.

کۆنفرانسی ئەمنییەتیی موونیخ، هەموو ساڵێک بە بەشداریی بەرپرسان و شارەزایانی بواری بەرگری و ئەمنییەتی جیهان بەڕێوە دەچێت و بڕیارە ئەمساڵ لە ٢٧ تا ٢٩ ڕێبەندان لە موونیخ بەڕێوە بچێت.

کۆنفرانسی موونیخ گرینگترین ڕووداوی جیهانە کە سەرۆک یان وەزیری بەرگریی دەیان وڵات تێیدا کۆ دەبنەوە.

ساڵی ڕابردوو لە جیاتی نوێنەرانی ڕووسیە و کۆماری ئیسلامی، کەسایەتییە دژبەرەکانی ئەو دەسەڵاتانە بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کرابوون.

کۆنفرانسی ئەمساڵ چەند ڕۆژێک پێش دووهەمین ساڵیادی هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین و چوار مانگ دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە و لە دۆخێکدا کە وڵاتانی ڕۆژاوایی لەگەڵ گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی شەڕ دەکەن لە عێراق و یەمەن و سووریە بەڕێوە دەچێ.