کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر

18:21 - 20 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ١٤ی ڕێبەندان سەید ئیسماعیل شەمامی، کەسایەتیی نیشتمانپەروری خەڵکی قەڵاتان، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ماوەیەک شۆرای حیزبی دێموکرات بووە و لە شەڕی قەڵاتان، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدا بووە و ئازار و ئەشکەنجەی زۆر کراوە.

سەید ئیسماعیل دواتر بۆ ژیان ڕووی لە شاری شنۆ کرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانیشی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.