کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە دەڤەری ورمێ کۆچی دوایی کرد

12:16 - 21 رێبەندان 2723

ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بەناوی حاجی سمایل ئاستا، خەڵکی گوندی خۆراسب سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

حاجی سمایل لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویدا بە هۆی پێوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاوڕێیانی بۆ ماوەی شش مانگ لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

نابراو مامی شەھید خەبات ئاستا پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.

حاجی سمایل هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی شەھیدان و حیزبی دێموکرات مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.