گرووپ و هێزه نیابه‌تییه‌كانی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران له عێراق كه خۆیان به گرووپی موقاومه‌تی ئیسلامی له عێراق ناو ده‌به‌ن له ڕاگه‌یەندراوێكدا هوشداریان به ئه‌مریكا دا كه به زووترین كات هێزه‌كانی له عێراق بباته دەرەوە.
له‌و ڕاگه‌یەندراوه‌دا ئه‌و گرووپه ئیدعای ئه‌وه‌ی كردووە كه هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیامنەکانیان پێش لە ساڵی ٢٠١١، بە دانانەوەی بۆمب و هێرشی هێزەکانی موقاومەت تا سنووری لەنێوچوون ڕۆیشتوون و پێگەکانیان وێران کراون بەڵام دواتر بە پاڕانەوە لە عێراقدا ماونەتەوە.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یەندراوه دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌مریكا ته‌نیا زمانی شه‌ڕ و چه‌ک ده‌زانێ.
گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە خۆیان بە گرووپی موقاومەتی ئیسلامی ناو دەبەن، له بواری ئابووری و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرێ و خودی ئێران لە پشتەوەی ئەو هەڕەشانەوەیە کە له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌کرێ.
ڕاگه‌یەندراوی گرووپی موقاومه‌تی ئیسلامی عێراق كاردانه‌وه‌یه‌ک بە هێرشی ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان بوو كه تێید ٨٥ خاڵ لەوانە ستادی ئۆپه‌راسیون و كونترۆڵ، ناوه‌ندی ئیتلاعاتی، كۆگای مووشه‌ک و په‌هباد و چه‌ندین شوێنی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوە لە عێراق و سووریه کرانه ئامانج.