حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، دوای گەیشتن بە بەیرووت، جەختی لە پشتیوانیی بەهێزی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له گرووپە میلیشیاییەکانی "میحوەری موقاومه‌ت" و حیزبوڵڵای لوبنان کرد و ڕایگەیاند کە ئاسایشی لوبنان کاریگەریی لەسەر ئاسایشی ئێران و ناوچه هه‌یه.
ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان له‌م دیداردا لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا وتی كه حیزبوڵڵا و موقاومه‌تی لوبنان ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له ناوچه‌دا به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه به‌ره‌و پێش بردووه، و ئێران پشتیوانی له ده‌وڵه‌ت، ئهرتەش و موقاومه‌تی لوبنان ده‌كات.
له ده‌ستپێكی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل و ته‌شه‌نه‌كردنی شه‌ڕ بۆ ناوچه‌ی باشووری سنووری لوبنان ئه‌وه سێیه‌م جاره كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران سه‌ردانی لوبنان ده‌كات.
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزەی لە چوار مانگی ڕابردوودا بە جینۆساید ناو برد و وتی كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێ ئا‌مریكا بكێشێته نێو شه‌ڕێكی گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌ڵام ئیسرائیل تا ئێستا به هیچ یەک له‌و ئامانجانه‌ی نەگەیشتووە.
ڕێژیمی ئێڕان و ئەو هێزه نیابهتییانەی كه ڕێژیم پشتیوانیان لێ ده‌كات، هاوپەیمانییەکەیان به دژی ئامریکا و ئیسرائیل به ناوی میحوەری مقاومه‌ت پێک هێناوه.
لە ماوەی رابردوودا و هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و بەردەوامبوونی ئەم شەڕە، گرووپە میلیشیاکان بە پاڵپشتیی ئێران ناوچەکەیان تووشی ئاڵۆزی کردووە و چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بازرگانیی دەریای سووریا‌ن خستووتە مەترسییەوە.