ناوه‌ندی ڕاوێژكاریی یاسایی دادبان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامارێک ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٦٦ مامۆستای زانكۆ به هۆی گوشاری ناوه‌نده‌كانی ئه‌منییه‌تیەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان ده‌ركراون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره كه بڵاو كراوه‌ته له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٦مامۆستای زانكۆ له تاران، ١٤ مامۆستا له زانكۆی ئازاد و ٥ مامۆستا له زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی به یه‌كجاری له‌سه‌ر كار ده‌ر كراون.
له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له ساڵی١٤٠٠ی هه‌تاویدا، ڕێژه‌ی ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستاكان بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ئه‌و ڕێژه‌یه چه‌ندین قات بەرزتر بووەوە و چه‌ندین مامۆستا له زانكۆکانی تاران، مه‌شهه‌د، ئێسفه‌هان، كرمان، زانکۆی هونەر و زانکۆی بەهەشتی و باقی زانکۆکانی ئێران لەسه‌ر كار ده‌ركران یان هەڵپەسێردران.
بەرپرسانی زانکۆکان، هۆکاری سیاسی بۆ دەرکرانی ئەم مامۆستایانەیان ڕەت کردووەتەوە بەڵام ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ڕێژیم، لە سەرەتاکانی خەرمانانی ئەمساڵدا، لە بەیاننامەیەکدا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ، هۆکاری سیاسیی ئەم دەرکرانانەی پشتڕاست کردەوە.
له شۆڕشی ژینادا زانكۆكانی ئێران و كوردستان مه‌كۆی سه‌رهه‌ڵدان له دژی ڕێژیمی داگیركه‌ری ئیسلامی بوو و دوابه‌دوای ئه‌وه، گوشار بۆ سه‌ر مامۆستا و خوێندكاره‌كان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کرد.