ئه‌رتێشی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه توونێلێکی حه‌ماسی له‌ژێر باره‌گای سه‌ره‌كیی ئاژانسی فریاكه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له غه‌ززه دۆزیوه‌ته‌وه.
هەواڵدەریی ئاسۆشەیتێدپرێس له‌م پێوه‌ندییه‌دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان ئه‌رتەشی ئیسرائیل داوای له هه‌واڵنێرانی خۆی كردووه كه سه‌ردانی ئه‌و توونێلانه بكه‌ن كه دۆزراونه‌ته‌وه .
ئه‌و هه‌واڵنێرانه ڕایانگه‌یاندووه كه توونێله‌كه‌ی ژێر ئانروا لانیكه‌م یه‌ک كیلۆمه‌تر درێژه و زیاتر له ١٠ ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه ژوورێكی پڕ له كامپیوته‌ر و سیمیان دۆزیوەتەوە .
بە وتەی ئیسرائیل، ئانروا کارەبای ئەم توونێلانەی دابین کردووە بەڵام خودی ئانروا ڕاگه‌یاندووە كه ئاگاداری ئەم توونێلە له‌ژێر ئه‌و باره‌گایه‌دا نه‌بووه و ئه‌و شتانه‌ی كه دۆزاونه‌ته‌وه ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان له‌سه‌ر بكرێ به‌ڵام به هۆی هه‌بوونی شه‌ڕ له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام نادرێ.
هەر لەم پێوەندییەدا ئه‌رتەشی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه لە دامەزراوەی ئانروادا چه‌ک و نارنجۆک و ته‌قه‌مه‌نیی دۆزیوەتەوە كه لەلایەن گرووپی حه‌ماسەوە كه‌ڵكیان لێ وه‌رگیراوە.
دۆزرانەوەی ئەم توونێلە کاتێکدایە کە ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا چه‌ندین وڵات به هۆی هێرشی حه‌ماس له ١٥ی ڕه‌زبه‌ردا ناردنی هاوكاری ماڵی بۆ ئاونروایان له غه‌زه ڕاگرت.
هێژا ئامانجی سه‌ره‌كیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه له‌نێوبردنی ئه‌و توونێلانه‌یه كه حه‌ماس بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزی مرۆیی و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له سه‌رانسه‌ری غه‌ززه‌دا كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرێ.