کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتیی خۆشناو لە ناوچەی سندووس

21:41 - 22 رێبەندان 2723

 

ڕۆژی شەممە، ٢١ی ڕێبەندان، حاجی عەبدوڵڵا جۆخۆر،  خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ، سەر بە شاری نەغەدە، بە هۆی نەخۆشییەوە، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی عەبدوڵڵا کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی سندوس بوو.
برایەکی ناوبراو بە ناوی عوسمان جۆخۆر، لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانی کردە شان و بەداخەوە لە ساڵی ٥٩ی هەتاویدا لە ناوچەی شنۆ، شەهید بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.