کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناوی مەهاباد بە شێوەی گوماناوی

21:44 - 22 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٢١ی ڕێبەندان، تەرمی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی مەهاباد، بە ناوی شەماڵ ئەورامی لە دووکانەکەی خۆیدا و بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە.

 شەماڵ ئەورامی وەرزشوان بووە و لە وەرزشەکانی فووتباڵ و شاخەوانیدا ئەزموونێکی تەواوی هەبووە.

کەسانی نزیک لەم هاووڵاتییە کوردە، شێوازی گیانلەدەستدانەکەی بە گوماناوی دەزانن و ڕایانگەیاندووە کە کەسایەتیی ناوبراو بە جۆرێک بووە کە پێیان وانەبێ خۆی هەوڵی دابێت کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت.