ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندان، خاتوو ڕابێعە کڵاشی، کەسایەتیی تێکۆشەر و شاعێری خەڵکی قشڵاق سەر بە شاری پاوە، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خاتوو ڕابێعە کڵاشی، کچی حەمەتاهیر بەگ و خوشکی شەهید مەحموود کڵاشی بووە.
تەرمی ناوبراو لە مینائابادی کرماشان بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەسی خەمیان دەزانێت.