کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی‌ دوایی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ دیاری‌ ئه‌ده‌بی‌ و سیاسی‌ له‌ نه‌غه‌ده‌

16:06 - 23 رێبەندان 2723

لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاک حه‌سه‌ن ئه‌شعه‌ری، شاعێر و وەرگێر و چالاکی سیاسیی خەڵکی نەغەدە، بە هۆی نەخۆشییەوە، لە تەمەنی ٦۱ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک حه‌سه‌ن کەسایەتییه‌كی چالاک و دیاری ئه‌دەبی و سیاسیی ناوچەکە بوو.

ناوبراو مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و خۆنەویست بوو کە بە درێژایی تەمەنی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە تێگەیاندن و پێگەیاندنی ئەدیبانی نەغەدە هەبووە و ڕێنیشاندەرێکی بەوەفا و دڵسۆز بۆ لاوانی ناوچەکە سەبارەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بوو.

کاک حەسەن سەرەڕای بارودۆخی نالەباری ژیانی، بە دەیان جار یارمەتیی خەباتکارانی کوردی دابوو و گیانی خۆی لەپێناو پاراستن و ڕزگارکردنی ڕۆڵەکانی تێکۆشەری خاک و نیشتمان خستبووە مەترسییەوە. هەر بەم هۆیەوە لە ساڵانی دەیەی ٨۰ی هەتاویدا دەسبەسەر کرا و کەوتە بەر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.