کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سنە

10:59 - 14 رێبەندان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٩ی ڕێبەندان، کاک سدیق حەبیبی خەڵکی ئاوایی ئەوێهەنگی سنە بە هۆی نەخۆشیییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک سدیق دوای ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دیمۆکرات چەکی پێشمەرگایەتیی کردە شان و دڵسۆزانە و بەوپەری ئیمان بەو ڕێبازە و بە نەزم و دیسیپلینی شۆڕشگێرانە بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوایەتی، بەشداریی خەبات و شۆڕشی کوردی کرد.

ناوبراو هەتا کۆتاییەکانی سالی ١٣٦١ی هەتاوی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا درێژەی بە خەبات دا و دواتر لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆی وڵات و دوای گەڕانەوەش هەر وا یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگە و کادرە تەشکیلاتییەکان بوو.

کاک سدیق لای لاوانی شۆڕشگێری ئەوێهەنگ، خاوەن ڕێزێکی تایبەت بوو و هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.