کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:09 - 14 رێبەندان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕێبەندان خاتوو حەبیبە حوسینی، دایکی شەهیدێکی کوردستان بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە حەبیبە بە ناوی ساڵە حوسینی لە ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٦٤دا لەلایەن ڕێژێمی ئاخوندییەوە لە سێدارە درا.

ماڵی دایە حەبیبە هەموو کات شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

دایە حەبیبە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بەو هیوایەوە دەژیا کە ئاواتی شەهیدان بێتە دی و ڕزگاریی کوردستان بە چاوی خۆی ببینێ کە بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا.

ترمی دایە حەبیبە، هەمان ڕۆژ بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.