کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاشکراکردنی گەندەڵی لە فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی دەڵاڵەکانی عەلی خامنەییەوە

17:34 - 25 رێبەندان 2723

لە درێژەی گەندەڵییەکانی ڕێژیمی ئێران، کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بە دوو دەڵاڵی نەوتی کارتێلی ئابووریی سەر بە عەلی خامنەیی دەست کەوتووە، کە دەریدەخات دەڵاڵی نەوتی ستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام، بە هاوکاریی بانکی پارسارگاد، ملیۆنان دۆلار نەوتی ئێرانیان فرۆشتووە و پارەکەیان دزیوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە ستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام، لە کاتێکدا کە بەرپرسایەتییەکەی بە محەممەد موخبەر، جێگری یەکەمی ئیبراهیم ڕەئیسی بووە، بە هاوکاریی چەند دەڵاڵی نەوتی و بانکی پاسارگاد و شۆرای ئەمنییەتی ڕێژیم، بەشێوەیەکی نایاسایی نەوتی فرۆشتووە و گەمارۆکانیان دەور لێ داونەتەوە.

ئەم زانیارییانە دەریدەخەن کە تۆڕێک بە ناوی "کۆمیتەی پوششی" لە شواری باڵای ئەمنییەتی ڕێژیم بە دەسەڵاتی تەواو، بۆ دەورلێدانەوەی گەرمارۆکان کۆدی قەرزی گەورەی بۆ دەڵاڵان دەر کردووە و ئێستاش هەر لە چالاکییەکانی بەردەامە.

بەپێی ئەو زانییارییانەی کە گرووپی هەکێری ''بەک دۆر'' بڵاوی کرددوونەتەوە دوو دەڵاڵی نەوت بە ناوەکانی ئەدمان نفرییە و عەلی بایندریان بە پشتیوانیی ستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام و شۆرای باڵای ئەمنییەت و بانکی پاسارگاد نەوت و بەرهەمی پێترۆشیمیان بە ڕێژیمی ئێران فرۆشتووە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەو بانکەی کە گەرەنتیی فرۆشەکە دەکا، دەبا پارەی فرۆشتنی نەوتەکەی ڕادەستی شیرکەتی ''نەوت نیکو'' کردبایە، بۆ ئەوەی دواتر ڕادەستی ستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام بکرێت، بەڵام کاتێک دەڵاڵەکە نەوتەکەی بە ستادی ئیجرایی فرۆشتووە، پارەکەی ڕادەستی ئێران نەکردووەتەوە.

ئەو دوو دەڵالە نەوتییە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە بەهۆی دابینکردنی پارە بۆ سپای پاسداران و حیزبوڵلای لوبنان خراونەتە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.