١٠ ڕێكخراوی كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕاگه‌یەندراوێكدا ڕایانگه‌یاند كه پشتیوانی له ناڕەزایەتییەکانی سێشه‌ممه‌ی دژی له‌سێداره‌دان دەكه‌ن.
ئه‌و ١٠ ڕێكخراوه له‌و ڕاگه‌یەندراوه‌دا داوایان له هێزه سیاسییه ئازادیخواز و بهرابهریخوازهكان، كرێكاران، مامۆستایان، خانه‌نشینكراوان و لاوانی شۆڕشگێر كرد كه پشتیوانیێكی به‌هێز له چوارچێوه‌ی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دان بكه‌ن.
ڕۆژی ٨ی ڕێبه‌ندان بەندکراوانی بەندیخانەی قزلحسار و بەندکراوانی سیاسی ئه‌و بەندیخانەیە له نامه‌یه‌کدا مانگرتنی حه‌فتانه‌ی خۆیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له دژی له‌سێداره‌دان به ناوی سێشه‌ممه‌ی دژی له‌سێداره‌دان ڕاگه‌یاند، دوای بڵاوبوونەوەی ئه‌و نامه‌یه بەندکراوانی بەندیخانەی ئێڤین، ب بەندیخانەی ناوه‌ندیی مه‌شهه‌د و سه‌قز پشتیوانیی خۆیان له‌و ناڕه‌زایه‌تیه حهفتانهیه دەربڕی.
سێ هه‌فته له‌مه‌و پێش ئه‌و زیندانییانه‌ی كه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه له‌و نامه‌یه‌دا كه بڵاویان كردەوە، ڕایانگه‌یاند كه ئێمه شایانی مردن نین، و بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌نگی ئێمه ببیسرێت ناچارین هه‌موو سێشه‌ممه‌یه‌ک مان له خواردن بگرین، و بۆیه‌ش ڕۆژی سێشهممهمان هه‌ڵبژاردووه چوونكه ئه‌و ڕۆژه كۆتا ڕۆژی ژیانی هاوبهندییهكانمان بوو، و به‌شی هه‌رە زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سێداره دراون له‌و ڕۆژه دا بووه.
ئه‌و ١٠ ڕێكخراوه كه پشتیوانی‌یان له سێشه‌ممه‌ی دژی له‌سێداره‌دانیان كردووه بریتین لە یه‌كیه‌تیی خانه‌نشینكراوان، ئه‌نجومه‌نی کارەبا و كانزای كرماشان، سه‌ندیكای نیگاركێشهكانی ئه‌لبورز، خوێندكارانی پێشڕه‌و، شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران، شۆرای ڕێکخستنی ناڕه‌زایه‌تییە كرێكارانیییەکانی نه‌وت، شۆرای ڕێکخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی نافه‌رمیی نه‌وت، شۆرای هاواهه‌نگیی ناڕه‌زایه‌تی په‌رستاران، ده‌نگی ژنانی ئێران و
دامه‌زراوه‌ی دادخوازەکان.