کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی ڕێبەندان لە شوێنی دیکەوە خەڵکی هێناوە

17:58 - 25 رێبەندان 2723

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو و لەبەرەبەری ٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا، چەن بەرپرسێکی ڕێژیم بە هاوکاریی چەند کەس لە جاش و بەکرێگیراوان لە ئاوایی هوویە، لە مزگەوتی ئەم گوندە ڕێوڕەسمێکیان بۆ ٢٢ی ڕێبەندان بەڕێوە بردووە و داوایان لە خەڵکی گوندەکە کردووە کە بەشداری لەم ڕێوڕيسمەدا بکەن.

سەرەڕای ئەوەی کە چەندین جار لە بڵیندگۆی مزگەوتی گوندەوە داوا لە خەڵک کراوە کە بەشداری لەم ڕێوڕەسمەدا بکەن، بەڵام خەڵکی چاوکراوە و تێکۆشەری گوندەکە بایکۆتی ڕێوڕەسمەکەیان کردووە و بەشدارییان نەکردووە.

بەپێێ زانیارییەکان تەنیا ژمارەیەکی زۆر کەم لە منداڵان و قوتابییان لە ئاکامی هەڕەشەی هێزەکانی ڕێژیمدا بەشدارییان لە ڕێوڕيسمەکەدا کردووە.

بەرپرسانی ڕێژیم بۆ شاردنەوەی ئابڕووچوون و بێبایەخیی خۆیان لای خەڵک، ناچار بوون بە سێ مینیبووس و چەند ماشینی دیکە، خەڵکی دیکە بێنن و لە مزگەوتی گوندەکە کۆیان بکەنەوە.

نەمانی ڕەوایی ڕێژیم لای خەڵک وای کردووە کە تەنانەت بە هەڕەشە و گوڕەشەش خەڵک ناچنە بەرەی دوژمنانی گەلەوە و بە وڵامی نا، وڵامی داواکارییەکانی ڕێژیم و دەستوپێوەندییەکانی دەدەنەوە.