کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەک بە هۆی مەحکوومکردنی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەسبەسەر کرا

18:17 - 25 رێبەندان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی سەجاد مەلەکشایی، خەڵكی قوروە، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی داوای لە خەڵک کرد کە لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا بەشداری نەکەن.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە، هێزەکانی ڕێژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ناوبراو لە بەشێک لەم ڤیدیۆیەدا دەڵێ: "بە کەس پێوەندی نییە کە دەنگ دەدەی، بەڵام گەر دەتەوێ دەنگ بدەی یانێ دەنگی ئەرێ بە هەڵاوسان، دزی و ئێختلاس دەدەی. دەنگدان تەنیا هاویشتنی دەنگە بۆ نێو سندووقی دەنگدان نییە، ئەمە خیانەتە."

ناوبراو خاوەنی فرۆشگای "وەن مارکێت" لە قوروەیە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.