ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبهندان نووسینگهی وهزارهتی خهزێنهداریی ئەمریکا، سێ ڕێکخراو له لوبنان و تورکیه و كهسێکی نیشتەجێی تورکیەی، بە تاوانی پاڵپشتیی دارایی بەرچاو لە سپای قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان، گهمارۆ دا.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمەریکا لە ڕاگهیندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، كه تۆڕی دارایی ئەو دامەزراوانە لە فرۆشتنی کەلووپەلی ئێرانی به وڵاتی سووریه سەدان میلیۆن دۆلار بهدهست دێنن و فرۆشتنی ئەو کەلوپەلانە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی دارایی بۆ درێژەدان بە چالاکییە تیرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لە سەرتاسەری ناوچەدایه.
برایان نیلسۆن، جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا وتی سزاکانی ڕۆژی چوارشەممە، نیشاندەری ئیرادەی ئەمریکا بۆ ڕێگری لە بەکارهێنانی سیستەمی بازرگانیی جیهانی بۆ دابینکردنی داراییەکان سەبارەت بە چالاکییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و گرووپه نیابهتییهكانە کە ناسەقامگیریی ناوچەکەی بەدواوە بووە.
ئهمریكا دەڵێ: كۆمپانیای میرا ئیهراكات له توركیه كەلوپهلی ئێرانی دهكڕێ و له بازاره جیهانییهكان دهیفرۆشت و بهشێک له داهاتهكهی دهدات به حیزبوڵڵای لوبنان و كومپانیای تهلال ئهلویر.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا هەروەها، كومپانیای دهریایی یارا و كهلوپهلی پێویست بۆ هەڵکۆڵینی هیدرۆی سهر به حزبوڵڵای لوبنانی سزا دا.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش، ئەمریکا بانکی ئەلهودای عێراقی وەک دامەزروەیەکی دارایی دەرەکی بۆ سپیکردنەوەی پارە ناو برد و بەوەی تاوانبار کرد کە بووەتە سەرجاوەی دابینکردنی دارایی تێرۆریسم.
ئەمریا دەڵێ کۆماری ئیسلامی و گرووپە نیابەتییەکانی، پاڵپشتی لە بانکی ئەلهودا دەکەن و سەرچاوە داراییەکانی لە جیاتی کاروباری ئابووریی خەڵکی عێراق، بۆ پەرەدان بە توندوتیژی بەکار دەهێنرێن.