شه‌وی هه‌ینی لەسەر شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئەمریكا سێنتكام له ڕاگه‌یەندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند كه هێزه‌كانی ئا‌مریكا ٨٥ شوێنیان له عێراق و سووریه كردووه‌ته ئامانج.
سێنتكام ڕایگه‌یاندووه كه ئامانجی هێرشه‌كانیان له‌و دوو وڵاته گرووپه‌كانی سه‌ر به سپای پاسداران بووه و ١٢٥ خاڵ له بینا و ناوه‌نده ئیتلاعاتییه‌كان و هه‌روه‌ها كۆگای مووشه‌ک و دڕۆنه‌كانی ئه‌و گرووپانه كراونه‌ته ئامانج.
سێنیكام ئاماژه‌ی به‌وش كردووه كه فڕۆكه بۆمبهاوێژهكانیان له ئامریكاوه به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه هاتوون.
له هێرشی شه‌وی ڕابردوودا یەکەم بوردومانەکان سه‌ره‌تا له ناوچەکانی نێوان ئەبوکەمال و ئەلمەیادین ده‌ستیان پێكرد، دواتر ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی دێره‌زوو و بنكه‌كانی سه‌ر به سپای پاسداران و گوردانه‌كانی حزبوڵڵا کرانە ئامانج، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ربازگه‌ی ئیمام عه‌لیی بنكه‌ی سه‌ره‌كیی سپای قودس له ڕۆژاوای سووریه و سنووری ئه‌لقائم له عێراق کرانە ئامانجی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا چاوه‌دێری مافی مرۆڤ له سووریه ڕایگه‌یاندووه كه لانیكه‌م ١٨ كه‌س له چه‌كداره‌كانی سه‌ر به گرووپه‌كانی ڕێژیمی ئێران كوژراون، به‌ڵام ئاماره‌كان هێشتا ڕوون نین.
ئەم بوردومانانە لە وڵامی هێرش بۆ سه‌ر سەربازگەی ئەمریكیی بورج ٢٢ لە ئۆردۆن ئەنجام دراون و دوای هێرشەکان، جۆ بایدن وتی: وڵامدانەوەمان ئەمڕۆ دەستی پێ کرد، و لەو کات و شوێنانەدا کە ئێمە هەڵیاندەبژێرین بەردەوام دەبن.