ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه لقێكی بانكی ناوه‌ندی ئێران، دوو دامه‌زراوه له ئیماراتی عه‌ره‌بی، دامه‌زراوه‌یه‌ک له توركیه و سێ كه‌س به‌هۆی قاچاغكردنی تێكنۆلۆژی ئه‌مریكایی بۆ ئێران گه‌مارۆ دا.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا برایان نێلسۆن جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌داری ئەمریكا بۆ كاروباری تێرۆریزم و زانیاری ماڵی له ڕاگه‌یندراوێكدا ڕایگه‌یاند كه بانكی ناوه‌ندی ڕێژیمی ئێران ڕۆڵێكی گرینگی هه‌یه له پشتیوانی كردن له سپای پاسداران و لقەکانی و هه‌روه‌ها حیزبوڵڵا، كه له ئێستادا ئه‌و دوو هێزه ئارامی و سه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تێک داوە.
هه‌روه‌ها ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یەندراوه دا ئاماژه‌ی به‌و كرد كه ئا‌مریكا به كه‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌موو ئامرازه‌كانی تۆڕه نایاساییه‌كانی دابینكردنی چه‌کوچۆڵی درووستكراوی ئێران ده‌كاته ئامانج و ئه‌و كه‌سانه كه ئه‌و چه‌کوچۆڵانه بۆ گرووپه نیابه‌تیه تێروریستیهكان ده‌نێرێت لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌كات، چوونكه ئه‌وانه هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیربوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.
له ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابروودا به هه‌مان شێوه نووسینگه‌ی كۆنترۆڵكردنی دارایی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئەمریكا ڕایگه‌یاند كه تۆڕێكی كڕین كه‌لوپه‌لی هه‌ستیار بۆ به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالستیكی ودڕۆنی ڕێژیمی ئێران و شه‌ش كه‌س له ئه‌ندامی باڵای فه‌رمانده‌یی سایبری- ئێلكترۆنیكی سپای پاسداران و هه‌روه‌ها شیرکەتێک له ئێران و چوار شیرکەتی دیكه‌ی ڕێژیم له هنگ كونگ گه‌مارۆ كرد.