دوو حەتوو لهمهوپێش هێرشێكی سایبێری به‌هێز كرایه سه‌ر ناوه‌ندی ئاماری وڵاتی ئاڵبانی، له‌و هێرشه‌دا نزیك به ٤٠ سیستمی كامپیوتێری ئه‌و ناوه‌نده هه‌ک كران.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی سایبێری وڵاتی ئاڵبانی ڕایانگه‌یاند كه گرووپێكی ئێرانی كه ڕێژیمی ئێران پشتیوانیان لێ ده‌كات هێرشی سایبێری كردووه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی ئاماری وڵاتی ئاڵبانی.
ناوه‌ندی نه‌ته‌ویی ئه‌منییه‌تی سایبێری ئاڵبانی به ڕوونی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و هێرشه سایبێریه له‌لایه‌ن گرووپی ههكێری ''عه‌داڵه‌ت میهه‌ن'' كه سه‌ر به ڕێژیمی ئێرانە ئه‌نجام دراوه.
گرووپی ههكێری عه‌داڵه‌ت میهه‌ن پێشتر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای) و ئاژانسی ئه‌منییه‌تی سایبێری ئه‌و وڵاته وه‌كوو چالاكانی سایبێری ڕێژیمی ئێران ناسێنراون.
له ساڵی ٢٠٢٢دا هێرشی له‌م چه‌شنه له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێڕانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئاڵبانی، و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌و كاره‌ی ڕێژیمی ئێران وه‌كوو تۆڵه‌یه‌ک لەباره‌ی په‌نادانی ئه‌و وڵاته به ئه‌ندامانی ڕێکخراوی موجاهدینی خه‌ڵق ده‌زانن.